حكوومه‌تی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی بوشی باوك هاوسۆزی خۆی راگه‌یاند
له په‌یامه‌كه‌یدا كه به زمانی ئینگلیزی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، فه‌لاح مسته‌فا رایگه‌یاند، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان به كۆچی دوایی جۆرج بوشی باوك پیاوێكی گه‌وره‌یان له‌ده‌ستدا".
ئه‌مڕۆ جۆرج بوشی باوك، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
بوشی باوك له‌نێوان ساڵانی 1989 بۆ ساڵی 1993 بۆماوه‌ی 4 ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو و، باوكی جۆرج ده‌بلیو بوش بوو، كه بۆ دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2009 ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو.
k24 -
