هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى كه‌ركووك ئاشكرا كرا
ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه كه داواى كردووه ناوى بڵاو نه‌كرێته‌وه، ڕای گه‌یاند: "گوته‌ى پاسه‌وانه‌كانى بازاڕه‌كه وه‌رگیرا و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، كه ده‌رگاكانى قه‌یسه‌ڕییه‌كه به ئێواران داده‌خرێن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێنه‌وه ته‌ڕۆژى دواتر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كردندا، باسى له‌وه كرد، شۆرتى كاره‌باى له‌ناو بازاڕه‌كه‌دا بینیوه و كوژاندوویه‌تییه‌وه، به‌ڵام دواى كاتژمێرێك بازاڕه‌كه گڕى گرتووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه بۆ مالپه‌ڕى (به‌غدادولیه‌وم) گوتیشی: "له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه هۆكارى ئاگره‌كه شۆرتى كاره‌با بووه".
ڕۆژى دووشه‌ممى ڕابردوو 27/ 11/ 2018 ئاگر له بازاڕى قه‌یسه‌رى شارى كه‌ركووك كه‌وته‌وه، كه ئه‌و بازاڕه له‌سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كان دروست كراوه.
bas news -
