ڕێكخراوی دۆڕ: جیهان چاوی له گازی سروشتیی كوردستان ده‌بێت
له‌سه‌ر بابه‌تی گازی سروشتیی كوردستان، وریا هه‌ورامی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی دۆڕ بۆ زانیاریی نه‌وت، بڕوای وایه، هه‌رێمى كوردستان له ڕووى یه‌ده‌گى گازى سروشتییه‌وه خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى گه‌وره‌ى گازه له ئاستى هه‌رێمى و جیهانیدا به جۆرێك خاوه‌نى یه‌ده‌گى (5.7 ترلیۆن مەتر سێجا) گازى سروشتییه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى تیڕامانى وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهانه، چونكه به گوێره‌ى پێوه‌ره جیهانییه‌كان و به گوێره‌ى پێشبینییه‌كانى ئاژانسى وزه‌ى جیهانى بۆ ساڵى ٢٠٥٠ ئاستى به‌كاربردنى گازى سروشتیى جیهان بۆ ٪٤٠ زیاد ده‌كات و ده‌بێته جێگره‌وه‌ى نه‌وت، ئه‌مه‌ش واده‌كات جیهان پێویستى به سه‌رچاوه‌ى نویێ گازى سروشتى هه‌بێت و لە ئێستاوە هەنگاوی بۆ بنێت".
دەربارەی سه‌رچاوه‌ی گازی كوردستان كه ناوچه‌كه و جیهانیش چاویان لهسهرییەتی، هه‌ورامی ده‌ڵێ: "بابه‌تى گازى سروشتیی هه‌رێمى كوردستان، چاوی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانی له‌سه‌ره، ئێستا ئه‌گه‌ر تیڕاوانێكى خێرامان هه‌بێت بۆ پرسى گاز له هه‌رێم ده‌توانین بڵێین هه‌رێم كۆمه‌ڵێك قۆناغى باشى بڕیوه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى گرێوگۆڵهكانى گازى سروشتى كه له نێوان هه‌رێم و داناگازدا هه‌بوو چاره‌سه‌ر كراون كه به پێى خه‌مڵاندنه‌كانى داناگاز توانراوه به به‌هاى ١.٤ ملیار دۆلار ئاستى وه‌به‌رهێنانى گاز به‌رز بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئاینده‌ى كوردستان گرینگیى دارایى و ستراتیژیى هه‌یه".
له‌باره‌ی گرینگیی وزه‌ی گازەوە كه ئێستا جیهان به‌ره‌و گازی سروشتی هه‌نگاو ده‌نێت، سه‌رۆكی ڕێکخراوی دۆڕ پێی وایه: "چۆن نه‌وت بۆ هه‌رێمى كوردستان گرینگه، له‌ویش زیاتر گازى سروشتى له ڕووى ستراتیژى وزه‌وه گرینگه. هاوكات له ڕووى داراییشه‌وه چونكه ئاینده‌ى به‌كارهێنانى وزه له جیهاندا بهرهوەو گازى سروشتى ده‌ڕوات، بۆیه گرینگه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فۆكه‌سى ته‌واوى خۆى بخاته سه‌ر گازى سروشتى، ئه‌وه‌شى ئێمه وه‌كو ڕێكخراوى دۆر بۆ زانیاریى نه‌وتى كوردستان زانیاریمان له به‌ڕێزان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌رگرتووه، ئه‌وان ته‌واو له‌و پرسه‌دا خۆیان كۆ كردووه‌ته‌وه و به ئاراسته‌ى ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ساڵى ٢٠٢٠ گازى سروشتیى هه‌رێمى كوردستان بگه‌یه‌ننه توركیا، له‌وێش به‌ره‌وه بازاڕه‌كانى جیهان هه‌نارده بكرێت، به دڵنیایه‌وه ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ ساڵانێكى زۆر پرشنگدار ده‌بن بۆ پرسى گازى سروشتى له هه‌رێم، ئه‌مه‌ش قووڵیى ستراتیژى له‌سه‌ر سیاسه‌تى وزه و داراییى هه‌رێم جێ ده‌هێڵێت".
ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسی وزه‌ی گازەوە سه‌رۆكی ڕێكخراوی دۆڕ ده‌ڵێ: "ناتوانین به ڕه‌هایى قسه بكه‌ین، به‌ڵام له ئێستاوە دواى ڕاپۆرته‌كانى دیلۆیت ده‌توانین بڵێین ئاسۆیه‌كى باشتر دیاره بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌وه قسه بكه‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین هه‌رێم له ڕوانگه‌یه‌كى ڕۆشنترهوه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و گازى سروشتى كار بكات".
kdp -
