وەزیرێکی پێشووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد
پەیامنێری (باسنیوز) ڕای گەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 1/12/2018، فەریقی یەكەم كەمال موفتی، وەزیری پێشووتری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێك لەفەرماندە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.
ڕوونیشیکردەوە، وەزیرەکەی پێشووی حکوومەتی هەرێم بەھۆی نەخۆشییەوە لەنەخۆشخانەی شاری پزیشكی فاروق لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
باسنیوز
