تەندروستیی ڕاپەڕین: لە مەرزی کێلێ پشکنین بۆ مادە خۆراکییە هاوردەکان ناکرێت

 تەندروستیی ڕاپەڕین: لە مەرزی کێلێ پشکنین بۆ مادە خۆراکییە هاوردەکان ناکرێت
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەشێك لەو خۆراكانەی لە مەرزی (كێلێ)ی سنووری پشدەر دێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە، دواتر پشكنینیان بۆ دەكرێت.

تەها محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "زانیاریمان پێگەیشت كە لە مەرزی كێلێی سنووری پشدەر زۆرێك لە بەرهەمە خۆراكییەكان كە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان، دەكرێن دوای داخڵبوونیان پشكنینیان بۆ دەكرێت ".

گوتیشی: "پێمان وایە ئەوە پێچەوانەی مەرج و ڕێنماییە تەندروسنتی و داراییەكانە، چونكە دەبێت لەسەر مەرزەكە پشكنینیان بۆ بكرێت و ئەوجار بڕیاری هێنانیان بدرێت، یان بگەڕێندرێنەوە".

ڕوونیشی كردەوە: "داوامان لە لایەنی پەیوەندیدار كردووە كە هەرچی زووە ڕێگە بگیرێت لە هاوردنی خۆراك بەم جۆرەی ئێستا و پێشنیاریشمان كردووە كە كەرەنتینەی تەندروستی لە مەزرەكە چالاك بكرێت".











باسنیوز
Top