لە نێو بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی تەقە لە چەند هاووڵاتییەک کرا

 لە نێو بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی تەقە لە چەند هاووڵاتییەک کرا
بنەماڵەیەک ڕایدەگەیەنن کە لە بازگەی سەنگاوی سەر بە چەمچەماڵ، هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و کەسێکیان کوشتووە و یەکێکی دیکەشیان بریندار کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی ١٢ی ٢٠١٨، لە بازگەی سەنگاوی سەر بە چەمچەماڵ، تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە کە دوو کەسی بە ناوەکانی (شەماڵ ئەحمەد) کوشتووە و یەکێکی دیکەشیان بریندار کردووە.

هەر لەمبارەیەوە عەبدوڵڵا حەمە سەعید، ئامۆزای کوژراوەکە بە کەناڵی (کوردستان ٢٤)ی ڕاگەیاندووە کە داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و داواشیان لە هێزەکانی بازگەکە کردووە، ڕوونکردنەوە بدەن.

بە گوتەی ئامۆزای کوژراوەکە، هێزەکانی (ئاسایش، پێشمەرگە و پۆلیسی دارستان) لە بازگەکەدا هەن و ”هەموویان خۆیان لەو ڕووداوە بێبەری دەکەن و دەڵێن ئێمە تەقەمان نەکردووە، بەڵام لەناو بازگە جگە لە ئەوان کەس ناتوانێ تەقە بکات".















باسنیوز
Top