گۆڤاری ئیكۆنۆمیست : رەجەب تەیب لە 2019ـدا ، هەرچی بوێت دەیکات
ئەو گۆڤارە پێی وایە ئەوەی وای كردووە توركیا لەسەر پێی خۆی بوەستێت، وەبەرهێنەری بیانین و ئەوان ئابووریی توركیا بەهێز دەكەن، بەڵام تاكڕەویی ئەردۆغان لە بڕیارداندا وەبەرهێنەرە بیانییەكانی ترساندووە، بۆیە لە 2018 بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی.
هاوکات لەو شڕۆڤەیەدا باس لەوە دەكرێت، كە داوا لە ئەردۆغان كراوە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرە بیانییەكان بێنەوە بۆ توركیا و دڵنیاییان بدەنێ لەبارەی باشیی رەوشی ناوخۆی توركیا هەوڵی جیدی بدەن، بەڵام ئەردۆغان ئەو داوایەی ڕەت كردووەتەوە و گوتوویەتی هیچ هەوڵێك نادەین.
ئەو گۆڤارە تەنیا ڕووە سلبییەكەی توركیای باس نەكردووە، بەڵكوو دەڵێت ئەگەر ئەو وڵاتە لە ساڵی 2019ـدا ئارامیی ئابووری بە خۆیەوە ببینێت، ئەوكات توركیا لەڕووی كەرتی تایبەت و گشتیدا گەشەی بێوێنە بە خۆیەوە دەبینێت.
بەڵام ئەو گۆڤارە پێی وایە ئەردۆغان ئەو تاكڕەوییەی لە توركیا پەیڕەوی دەكات بەوەی بڕیارەكانی تەنیا خستووەتە ژێر ركێفی خۆیەوە، ئەگەر زۆرە لە 2019ش بەهەمان شێوە بێت و،بەرامبەر بە ئۆپۆزسیۆنێكی لاواز تاكڕەوانەتر دەبێـت.
باسنیوز
