دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێت

 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی 2018ی مووچەخۆران دەکات.



بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی نێو بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاریی سەر بە وەزارەتی دارایی بە دەستی گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە 5/12/2018، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت و ڕۆژی پێنجشەممەش 6/12/2018، مووچەی هەریەک لە یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.



ئاشکراشی کرد، لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فەرمانبەران جێگیر كراوه‌ و تەنیا ئەگەر رۆژێك بكەوێتە پشووی فەرمی گۆڕانكاری روودەدات لەو كاتەشدا ئەگەر وەزارەتەكە لیستی مووچەی ئامادە كردبێت ئەوا پێش دەخرێت یاخود بۆ رۆژی دواتر دوادەخرێت.



ڕوونیشی کردەوە، تاکو ئێستا لە بارەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، هیچ بڕیارێک دەرنەکراوە و ئاخۆ دەکرێتە پاشەکەوت یاخود دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.

پێشتر سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دیوانی وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردبوو، کە رێباز حملان، وەزیری دارایی و ئابووری نایەوێت بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بدات، بەڵكو دەیەوێت ئەو بڕیارە بۆ كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبهێڵێت.



وەزارەتی دارایی چەندین مانگە خشتەی مووچە ڕاناگەیەنێت و بەڵکو مانگانە لەلایەن گەنجینەکانەوە ئاگاداری وەزارەتەکان دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان و ئەو خشتەیەشی چەند مانگێکە پەیڕەو دەکرێت تا ڕادەیەکی زۆر جێگیر بووە و بەپێی ئەو خشتەیە مووچە دابەش دەکرێت، بەڵام دیارنییە لە ساڵی داهاتوو شێوازی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت یاخود نا.




لیستی ریزبەندی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دەستەکان کە چەند مانگێکە ئەم لیستە بۆ دابەشکردنی مووچە پەیڕەو دەکرێت:



دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە
یەكەی (80 و 70)
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی تەندروستی
وەزارەتی دارایی و ئابووری
شەهیدان و زیندانیانی سیاسی
وەزارەتی شەهیدان
وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی ئەوقاف
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی كەمئەندامان
ئەنجومەنی ئاسایش
وەزارەتی شارەوانی
وەزارەتی كارەبا
دەزگای ئاسایش
زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و ب . رەگەزنامە
وەزارەتی گواستنەوە
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی كشتوكاڵ
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاكی
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین
وەزارەتی پێشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
سەرۆكایەتی هەرێم
سەرۆكایەتی پەرلەمان
ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی ناوەخۆ
لیوای نەوت
خانەنشین







باسنیوز
Top