یەکێتی تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتی کوردستان دەکات
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی، ئەمڕۆ شەممە 1/12/2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆ دەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە تەواوکاریی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەکەیە، کە رۆژی هەینی 30/11/2018 بە سەرپەرشتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، ئەنجام درا.
لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا، تاوتوێی دۆخی سیاسیی لە عێراق، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە ناوخۆی حزبەکە، دەکرێ.
رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی سێشەممە 30/10/2018، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد.
ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمان لە خولی پێنجەم:
- پارتی دیموکراتی کوردستان، 45 کورسی.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 21 کورسی.
- بزووتنەوەی گۆڕان، 12 کورسی.
- نەوەی نوێ، 8 کورسی.
- کۆمەڵی ئیسلامی، 7 کورسی.
- بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی)، 5 کورسی.
- ئازادی، 1 کورسی.
- سەردەم، 1 کورسی.
پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):
- تورکمان، 5 کورسی.
- مەسیحی و کلدان ئاشووری، 5 کورسی.
- ئەرمەن، 1 کورسی.
باسنیوز
