له پرۆژه یاسای بودجه‌دا كورد پێداگری لە داواكارییەكانی دەكات
بە بڕوای چاودێران، سەردانەكەی سەرۆك بارزانی كاریگەریی لەسەر پێگەی كورد لە بەغدا و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان ھەیە، لە راپۆرتێكدا چەند سیناریۆیەكی رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو.
كورد له چاوه‌ڕوانی زیادكردنی پشكەكەیەتی له به‌شه بودجه‌ی عێراق بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی، به‌تایبه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، ئیستاش هه‌موو چاوه‌كان لهسهركۆبوونهوهی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقە بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه پرۆژه یاسای بودجه هه‌موار بكرێته‌وه و چه‌ندین گۆڕانكاری له‌و پرۆژیه‌دا بكرێت كە دیارترینیان پرسی بودجه و پێشمه‌رگه‌یه، پسپۆرانی ئابووری له باره‌ی سیناریۆیه‌كانی به‌شه بوجه‌وه ڕایی جیاوازیان هه‌یه.
لهدوايین سه‌ردانی سه‌ۆرك بازرانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراقی؛ شاره‌زایان ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كه‌ن گۆڕانكاری ته‌واو له كابینه‌ی سیاسی ئابووری عێراقدا رووده‌دات، له‌نێوشیاندا زیادكردنی پشكی كورد له به‌شه بودجه‌ی عێراقدا.
ئیستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاوی له دوايین كۆبوونه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، بۆئه‌وه‌ی له ساڵی نوێ‌دا به پێی سیاسیه‌ته‌كانی به‌شه بودجه‌ی عێراق، پلانه‌كانی له‌شێوازی خه‌رجی و داهاته‌كانی دابرێژێت، مووچه خۆرانی هه‌رێمیش چاویان لە هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یه، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه دانراوه.
k24-
