شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید و فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، پرسگه‌لێكیان خسته به‌ر باس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/11/2018، هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆن پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فراكسیۆن پێشوازیی له ئه‌ن مێڤ جێگری سه‌رۆكی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باكووری ئه‌فریقیا و خاتوو كاترێنه له دسكی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید و شاندی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پوخته‌یه‌كی له بارودۆخی سیاسی و ئابووری و شه‌ڕی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق هێنایه به‌ر باسه‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند: له ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستی كردووه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریی لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی پێدانی رۆڵی زیاتر پێكهاته‌كان وه‌ك توركمان كریستیانه‌كان له په‌رله‌مان و له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هێمن هه‌ورامی گوتی، له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌وپێش چووه و كورد ده‌یه‌وێت هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی بێت له حوكمڕانه‌تی عێراق؛ هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق به تایبه‌تی مادده‌ی 140 و بابه‌تی بوودجه و پێشمه‌رگه و چاكردنی دۆخی ئێستای كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌م سه‌ردانه و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام بێت، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی.
kdp-
