پارتی: له‌م خووله‌دا ده‌ستوور یه‌كلاده‌كرێته‌وه
چاوەرێ دەکرێت له خوولی تازه‌ى پەرلەمانى كوردستان، پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان پەسەند بکرێت. لە خوولی چوارەم لیژنەی نووسینەوەی دەستوور نەیتوانی بە تەواوەتی پرۆژەی دەستوور بنووسێتەوە، بۆ ئەم خوولە لێژنەیهکی تازە بۆ نووسینەوەی دەستوور پێکدەهێنرێت.
بڕیاریشه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، پرۆژه‌یه‌كی نوێی ده‌ستووری ئاماده‌بكرێت و بنووسرێته‌وه، دواتریش له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و له ریفراندۆمێكیشدا خه‌ڵك ده‌نگی خۆی له‌سه‌ربدات.
نەبوونی دەستوور گرفتی بۆ سیستەمی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان درووستکردووە بە جۆرێک نە رۆژی هەڵبژاردن نە ماوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و نە پێکهێنانی حکوومەت دیارە , فراکسیۆنەکانيش لەگەڵ نووسینەوەی پرۆژەی دەستووردان و بە کاری سەرەکی ئەم خوولەی ناو دەبەن.
k24-
