كێشه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم ره‌نگی داوه‌ته‌وه
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئەندامی سەرکرایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان نایشارێته‌وه، كه "پارتی و یه‌كێتی كێشه‌یان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كورد له به‌غدا هه‌یه و، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌نێوانیان كارێكی سه‌خته".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "نابێت ئه‌و كێشانه‌ی له‌به‌غدا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا له‌سه‌ر پۆسته‌كان هه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌بێت، چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی یه‌كتر بین، پێویسته له سه‌رانسه‌ری عێراق ئه‌و شه‌راكه‌ته هه‌بێت".
له‌كاتێكیشدا یه‌كێتی هه‌میشه جه‌خت ده‌كاته‌وه، نابێت له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمدا حیساب بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵكو پێویسته یه‌كێتی له بڕیاردان شه‌ریكێكی راسته‌قینه‌ی پارتی بێت، پارتی ده‌ڵێت" ئێمه ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه و سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین.
له‌مباره‌شه‌وه عارف ته‌یفور، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی تایبه‌تدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێمه جارێ ناتوانین هیچ پۆستێك بۆ هیچ لایه‌نێك ده‌ستنیشان بكه‌ین، به‌ڵام گومانی تێدا نییه یه‌كێتی و گۆڕان به‌شداری له حكوومه‌تدا ده‌كه‌ن، یه‌كێتیش چی ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین، بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك".
پارتی كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه، سه‌ردانی بەشێك لە لایەنە سیاسیەکانی كردووه و ئەو سەردانانە راوێژکاری بوون و پێی راگەیاندوون، حکوومەتەکە بنکە فراوان نابێت، بەڵام سەرجەم لایەنەکان دەتوانن به‌گوێره‌ی سه‌نگی خۆیان و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بەشداربن و ھیچ لایەنێك پەراوێز نا‌خرێت.
k24-
