ھاتوچۆی ھەولێر داوایەک لە شارەوانی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/11/2018، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، داوایەکی لە شارەوانیی ھەولێر کردووە، تێیدا ھاتووە: "شارەوانیی بەڕێز، ئاوێنەی شار بە یەک بزماری بچووک بە دیوارەوە ماوە، ئەگەر ئەم بزمارە نەمێنێت، ئاوێنەکە دەشکێت".
دەشڵێت: "گەڕەکی ئاوینَەی شار یەکێکە لە شارەکانی وەبەرھێنان و دەکەوێتە ئەو دیوی شەقامی کۆڕنیش، لەکاتی خۆیدا شوێنێکی بۆ دروست کرا بۆ پەڕینەوە و ھاتنی خەڵکەکەی بۆ ناو شار، بەڵام ئەو شوێنە ساڵانە لەگەڵ بارانبارین، بەم شێوەیەی وێنەکان تێک دەچێت، وێنەکانیشە ھی ئێستان".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەگەر فریای نەکەون، بڕوا ناکەم بۆ ئەم بارانەی داھاتوو بڕ بکات، لەوانەیە پردەکە نەمێنێت".
باسنيوز
