تورکیا لەبارەی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی ستایشی یەکێتی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/11/2018، 15 لایەنی تورکمانی لە هەولێر بە ئامادەبوونی هاکان کاراجای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکیان بۆ دیاریکردنی داواکارییەکانی پێکهاتەی تورکمان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجام دا.
دوای کۆبوونەوەکە، هاکان کاراجای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری یەکێتی بە داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ”گرنگە“.
هاکان کاراجای داواشی لە یەکێتی کردووە هەر بە داخستنی بارەگای تەڤگەری ئازادی نەوەستێت، بەڵکو ”دەبێ یەکێتی ئەو حزبە بە تیرۆریست ناو ببات“.
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ”ئەگەر یەکێتی پرسی تیرۆر چارەسەر بکات“، ئەوا پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا باشتر دەبن.
چەند رۆژێکە هێزەکانی یەکێتی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، دەستیان بە هەڵمەتی داخستنی بنکە و بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی، کە حزبێکی ئاپۆچییە و سەر بە پەکەکەیە، کردووە.
باسنيو
