نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی به‌ریتانی کۆ بووەوە
له دیدارێكدا خاتوو نیكلسۆن خۆشحاڵیی خۆی به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای تێپه‌ڕاندنی دۆخێكی سه‌خت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌ت كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی دیالۆگ و په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كانی نێوانیان. ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاندانی سه‌رمایه‌دارانی به‌ریتانیا بۆ كاركردن له هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له به‌ره‌وپێشبردنی بواری ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شكردنی پسپۆڕی و بهسهردهمیانهكرنی كه‌رته جیاكانى هه‌رێم، نیشان دا.
لە بەرانبەردا نێچیرڤان بارزانى سوپاسی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشوازی له پێشنیاره‌كانی شاندی میوان كرد و تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیرى له حكوومه‌تی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بێت و سه‌قامگیریی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی بگه‌ڕێنێته‌وه عێراق، هه‌رێمی كوردستانیش به سوودوه‌رگرتن له‌و كه‌شه به‌رده‌وام بێت بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
باس‌نیوز
