نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی به‌ریتانی کۆ بووەوە

 نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی به‌ریتانی کۆ بووەوە
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/11/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو برۆنیس ئێما نیكلسۆن نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری بازرگانیی ده‌ره‌وه‌ و جۆن ویكلس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیدارێكدا خاتوو نیكلسۆن خۆشحاڵیی خۆی به‌ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای تێپه‌ڕاندنی دۆخێكی سه‌خت له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی‌ و ده‌ستخۆشی له‌ حكوومه‌ت كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی دیالۆگ و په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ كێشه‌كانی نێوانیان. ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی‌ بۆ هاندانی سه‌رمایه‌دارانی به‌ریتانیا بۆ كاركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ به‌ره‌وپێشبردنی بواری ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شكردنی پسپۆڕی و به‌سه‌رده‌میانه‌كرنی كه‌رته‌ جیاكانى هه‌رێم، نیشان دا.

لە بەرانبەردا نێچیرڤان بارزانى سوپاسی هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشوازی له‌ پێشنیاره‌كانی شاندی میوان‌ كرد و تیشكى خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیرى له‌ حكوومه‌تی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بێت و سه‌قامگیریی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ عێراق، هه‌رێمی كوردستانیش به‌ سوودوه‌رگرتن له‌و كه‌شه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا‌.









باسنیوز
Top