سەرۆک بارزانی: سازش لەسەر کوردستانیبوونی کەرکووک ناکەین
سەرۆك بارزانی رایگەیاند: "له هه‌موو قۆناغه‌كانی هه‌میشه داكۆكیمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت به لێك تێگه‌یشتن و رێزگرتن و ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێ".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمه نه‌بووین رێگه‌ی شه‌ڕی هه‌ڵبژارد، به‌ڵكو به‌غدا بووه ده‌رگاكانیان داخستووه و رێگه‌ی تریان هه‌ڵبژارد".
سەرۆك بارزانی گوی: "ئێستا ده‌رفه‌تێكی دیكه هاتووه‌ته پێش و عه‌بدولمه‌هدیش دۆستێكی ئێمه‌یه و مرۆڤێكه له كێشه‌ی كورد و كوردستان تێده‌گات و لێره ژیاوه، بۆیه ئومێدمان زۆره بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌و بگه‌ینه چاره‌سه‌ر زۆرباش له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان. پێمان گوت به هه‌موو توانایه‌كه‌وه پشتیوانی لێده‌كه‌ین، ئومێدیشمان وایە له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌گه‌یه‌نه لێك تێگەیشتنی باش. بۆ ئه‌وه‌ش چووینه به‌غداو نیازپاكی و هه‌ڵوێستی ئاشتییانه‌ی خۆمان نیشان بده‌ین".
سەرۆك بارزانی راشیگەیاند: "له به‌غداش سه‌ردانی هه‌مووانمان كرد، ئه‌وانه‌ی دۆستمان بوون، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی خۆیان لەگەڵ ئێمە پاراست، ئه‌وانه‌ی هه‌موو دژایهتیەتشیان كردین. باسی هه‌موو گرفته‌كانمان كرد، ئه‌وانه‌ی هه‌ن، به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، گه‌یشتووینه‌ته ته‌فاهومێكی باش، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه له رێگه‌ی مادده‌ی 140ه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام هێشتا حكوومه‌ت پێكنه‌هێنراوه".
سەرۆك بارزانی گوتی: "نامه‌وێ تهوهقعاتی خه‌ڵك زۆر به‌رزبكه‌مه‌وه، منیش وه‌كو ئه‌وان چاوه‌ڕێم، چونكه كاره‌كه كاتی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ئێستا هه‌مووان باش له‌وه تێگه‌یشتوون جگه له دیالۆگ به هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه چاره‌سه‌ر نابێت، من گه‌شبینم و هه‌میشه گه‌شبینیش باشتره له رهشیبینی، هه‌وڵی جددیش ده‌ده‌ین گرفته‌كان له رووی ئابووری، سیاسی، عه‌سكه‌ری و ئه‌منییه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئومێده‌وارین به شێوه‌یه‌ك بێت خێری هه‌موو لایه‌كی تێدا بێت".
K24
