٣٥ بارەگای پەکەکە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان دادەخرێن

  ٣٥ بارەگای پەکەکە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان دادەخرێن
داخستنی بنکە و بارەگاکانی ئەو گرووپ و لایەنانەی نزیکن لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئاسایشی یەکێتی، دەرئەنجامی ڕێککەوتنێکی نهێنیی نێوان یەکێتی و تورکیایە کە پاڤڵ تاڵەبانی لە ڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە ئەنجامی داوە.


بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە، بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و تورکیا، ٣٥ بارەگای گرووپەکانی سەر بە پەکەکە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان دادەخرێن. تەنانەت بەشداریکردنی بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ سێشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠١٨ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، تەنیا لە پێناو جەختکردنەوە بووە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و تورکیا.



سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تەنیا جێبەجێکاری ئەو ڕێککەوتنەیە کە پاڤڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی لە ڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە دژی پەکەکە لەگەڵ تورکیا واژوویان کردووە.



هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ٣٥ بارەگایەی گرووپەکانی سەر بە پەکەکە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان، بەشێکیان بارەگای گرووپە سیاسییەکانن و بەشێکیشیان بەناوی کاری میدیایی و چالاکیی گەنجانە و مەدەنی کراونەتەوە.











باسنیوز
Top