ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عێراقی خوازیاری دادگایی‌کردنی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکە
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە کۆپییەکی بۆ میدیاکان نێردراوە، لەبارەی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای رێكخراوه‌كه‌یان، دووپاتیان كرددوه‌ته‌وه، "له سه‌رپێچییه‌كی ناده‌ستووری و نایاساییدا و له چوارچێوه‌ی پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌كانی ساڵی "1970"، راكان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی كه‌ركووك له ڕێکەوتی 13/11/2018 فه‌رمانێكی كارگێڕی ژماره 9822 بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكه‌مان ده‌ركردووه و قوفل و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی باره‌گاكه‌یان شكاندووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كاندا گرتووه".
هاوکات جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه: "له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا بۆ سه‌ر باره‌گای ڕێكخراوه‌كه‌مان، به پاساوی نایاسایی و به هێزی چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له پاسه‌وانانی باره‌گاكه كردووه و به زۆر وه‌ده‌ریان ناون و زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیشیان له‌ناو بردووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "ئه‌و پێشێلكاری و سه‌رپێچییه نایاساییانه‌ی له شاری كه‌ركووك ده‌كرێن و غیابی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له چاودێریكردنی ئیداری، ده‌رفه‌تی به راكان جبووری داوه سوود له پله‌ی وه‌زیفی و پۆسته ئیداری و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی گه‌نده‌ڵكاران فراوان بكات و یاری به سه‌روه‌تی گه‌ل بكات".
رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراقی له به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "له كاتێكدا ئێمه له‌و جۆره ره‌فتار و پێشێلكاراییانه نیگه‌رانین كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستوورن، ئێمه به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌و كرده‌وانه و پاراستنی باره‌گاكه‌مان و كه‌لوپه‌ل و به‌ڵگه‌كانمان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی كه‌ركووك".
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراوه داوای له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی، ناوخۆیی، خۆجێییه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری عێراقی كردووه، "ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پێشێلكارییه نایاساییانه بوه‌ستێنرێن و جبووریش له كاره‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه و رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكرێت، هاوكات داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته‌ی كردووه و جه‌ختی كرده‌وه "هه‌رگیز له مافه یاسایی و ئیدارییه‌كانی خۆمان خۆش نابین".
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی عێراق، راكان جبووری وه‌ك پارێزگاری سه‌پێندراو بۆ ئه‌و شاره ده‌ستنیشان كرا و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ پارێزگاری پێشوو و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه كورده‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ركرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌و شاره نه‌ما و دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری ئه‌و شاره به‌ته‌واوه‌تی داڕووخا، رۆژانه هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و پێكهاتانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه.
باس‌نیوز
