سۆران.. خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانی بەسەردا دێت

سۆران.. خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانی بەسەردا دێت
لەسەر بڕیاری لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان شاری سۆران، خشتەی كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بە هاووڵاتییان، گۆڕانكاری بەسەردا دێت.



عەبدولقادر ئیسماعیل، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سۆران، ڕاگەیاند: "لەسەر بڕیاری لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان شاری سۆران، لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٧-١١-٢٠١٨)ەوە خشتەی كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بە دانیشتووانی شاری سۆران گۆڕانكاری بەسەردا دێت، هەر خاوەن مۆلیدەیەكیش پابەندی بڕیارەكە نەبێت، دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە".



گوتیشی: "بەپێی ئەم خشتەیەی دیاریكراوە، دەبێت لەكاتژمێر (٤:٣٠) خولەكی ئێوارەوە تا دوای كاتژمێر 12ی شەو، واتە تا ئەوكاتەی كارەبای نیشتیمانی دێتەوە، كارەبای مۆلیدە بەردەوام بێت و نابێت بکوژێتەوە".

bas news-
Top