ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك: پشتيوانى خاوه‌ن دوكانه سووتاوه‌كانى قه‌يسه‌ريين
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له به‌ياننامه‌يه‌كدا پشتيوانى بۆ خاوه‌ن دوكان و فرۆشگا سووتاوه‌كانى قه‌يسه‌رى كه‌ركووك ده‌ربڕى.
شه‌وى رابردوو ئاگر له قه‌يسه‌رى كه‌ركووك كه‌وته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان دوكان سووتان.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، ، هاتووه: پشتيوانى ته‌واوی سه‌رجه‌م خاوه‌ن دوكانه‌كان ده‌بین له بازاری قه‌یسه‌ری له پێناو كه‌مكردنه‌وه ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌ده‌ین له پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه داواشيكردووه، حكومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌ستتێوه‌ردان بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و كاره‌ساته.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه داوايكردووه، لایه‌نه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف له‌م بابه‌ته بكه
k24-
