بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه خانه‌قینی هه‌ژاند
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئاشكراشیكرد، "ئامێره‌كانی تۆماركردنی بومه‌له‌رزه رووداوه سرووشتییهكهیان له ته‌واوی كاتژمێر 2:05 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هێزی 3.4 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر تۆماركردووه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له دووری 24 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری خانه‌قینه‌وه دوور بووه و له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "خه‌ڵكی خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌ئاسانی هه‌ستیان پێكردووه"، دووپاتیشیكرده‌وه، "له‌ئه‌نجامی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه هیچ زیانێكی گیانی و مادی تۆمارنه‌كراون".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو: "كاتژمێر 9:36 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.5 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر خانه‌قین و كه‌لاری هه‌ژاند".
k24-
