پۆلیسی سلێمانی: ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به هه‌ڵواسراوی له ناو ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، راگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه ناوى (شێرزاد)ه و له دایكبووی ساڵی 1952ـه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هاووڵاتییه خێزانی نه‌بووه و به ته‌نها له‌و ماڵه‌دا ژیاوه و خانه‌نشینه.
روونیشی كرده‌وه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، خۆی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
k24-
