لەسەر بانگهێشتی فەرمی حزبی شیوعی چین شاندێكی پارتی له‌ شانگهایه‌

لەسەر بانگهێشتی فەرمی حزبی شیوعی چین شاندێكی پارتی له‌ شانگهایه‌
هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی حزبی شیوعی چینی, بە نوێنەرایەتی ئه‌و حزبه‌ بەشداری له‌کۆنگرەی دیالۆگی نێوان حزبی شیوعی چینی و پارتە سیاسیيەکانی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی چین کرد.

لە میانەی کۆنگرەکەدا بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی حکوومی و سەرکردایەتی حزبی شیوعی لە ژێر ناونیشانی (الإصلاح و للانفتاح اختیار الطریق و الإستفادة المتبادلة) بەڕێوەچوو, نوێنه‌ره‌كه‌ی پارتی وتاری حزبه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌.

هەر لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا شاندی پارتی بە جیا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندە بەشداربووەکان ئەنجامدا و دواتریش بە بەشداری شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ شاندی حزبی شیوعی چینی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری پانێڵی (پەیمانگای شانگهای بۆ توێژینەوە و دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) کرد.

پانێڵەکە لەلایەن سەرۆکی پەیمانگای شانگهای و چەندین پسپۆڕی سیاسی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەنی چین و شاندی لایەنە سیاسیەکانی وڵاتانی عەرەبی بەشداربوون.

(وای جین) سەرۆکی پەیمانگاکە بە تێر و تەسەلی باسی لە سیاسەتی وڵاتی چین بەرامبەر بە وڵاتانی زلهێز و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی کرد.

لەلایەن خۆیەوە هیوا ئەحمەد مستەفا بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی پەیمانگای شانگهای کرد.

ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە باسیان لە بانگهێشتکردنی چەند سەنتەرێکی تایبەت بە شیکاری سیاسی لە عێراق و کوردستان کرد بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی شاری شانگهای بکەن.
k24-
Top