به‌به‌ڵگه.. رێكخراوی مافی مرۆڤ داوای دادگاییكردنی راكان جبووری ده‌كات
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، " له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا بۆ سه‌ر باره‌گای رێكخراوه‌كه‌مان، به پاساوی نایاسایی و به هێزی چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له پاسه‌وانانی باره‌گاكه كردووه و به‌زۆر وه‌ده‌ریان ناون و زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیشیان له‌ناوبردووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "ئه‌و پێشێلكاری و سه‌رپێچیه نایاساییانه‌ی له شاری كه‌ركووك ده‌كرێن و غیابی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له چاودێریكردنی ئیداری، ده‌رفه‌تی به راكان جبووری داوه سوود له پله‌ی وه‌زیفی و پۆسته ئیداری و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌ژموونی گه‌نده‌ڵكاران فراوان بكات و یاری به سه‌روه‌تی گه‌ل بكات".
رێكخراوی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "له‌كاتێكدا ئێمه له‌و جۆره ره‌فتار و پێشێلكاراییانه نیگه‌رانین ،كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستوورن، ئێمه به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌و كرده‌وانه و پاراستنی باره‌گاكه‌مان و كه‌ل و په‌ل و به‌ڵگه‌كانمان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت".
هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه داوای له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی، ناوخۆیی، خۆجێییه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری عێراقی كردووه، "ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پێشێلكارییه نایاساییانه بوه‌ستێنرێن و جبووریش له‌كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه و رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكرێت"، هاوكات داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته‌ی كردووه و جه‌ختی كرده‌وه "هه‌رگیز له مافه یاسایی و ئیدارییه‌كانی خۆمان خۆش نابین".
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی عێراق، راكان جبووری وه‌ك پارێزگاری سه‌پێندراو بۆ ئه‌و شاره ده‌ستنیشانكرا و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ پارێزگاری پێشوو و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه كورده‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ركرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌و شاره نه‌ما و دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری ئه‌و شاره به‌ته‌واوه‌تی داڕووخا، رۆژانه هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و پێكهاتانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه.
k24-
