نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆ بوونه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/11/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا باس له پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه، بارودۆخی عێراق، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداری و پشتگیریی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرا.
سه‌رۆكوه‌زیران پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی له عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپات كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌قامگیری و ئارامی له عێراق و باشبوونی ڕه‌وشی ئابووریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به گشتی.
تاوتوێكردنی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
