ده‌میرتاش باسی كاندیدكردنی خۆی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د دەكات
زۆرێك له میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان دابوو كه هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی توركیا كه بڕیاره 30_3_2019 ئه‌نجام بدرێت، ده‌میرتاش له‌سه‌ر بازنه‌ی شاری ئامه‌د بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی كاندید ده‌كات، به‌ڵام ده‌میرتاش ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌ت كردەوە.
ده‌میرتاش ئەمڕۆ نووسیویەتی "ده‌مه‌وێت ئه‌م هه‌فته‌یه باس له بابه‌تێك بكه‌م، ئه‌ویش ده‌نگۆی بوونمه بەكاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د. سوپاس بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام من نیه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌م نییه. له ده‌رەوه هه‌زاران هاوڕێم هه‌ن كه شایه‌نی ئه‌وه‌ن كاندید بكرێن بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د".
جێی باسە تاكو ئێستە هه‌ده‌په به‌فه‌رمی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ باسیان له كاندیدبوونی ده‌میرتاش كردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئامه‌د.
باسنيوز
