بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

 بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای (قەسری شیرین)ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕووی دا.

بەپێی زانیارییەکان، دەوروبەری کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 27/11/2018، بوومەلەرزەیەک لە قەسری شیرین ڕووی دا، گوڕی بوومەلەرزەکەش 4.3 پلەی ڕێختەر بووە، ھەروەھا لە قووڵایی 13 کیلۆمەتر لە زەوییەوە ڕووی دا، ئەو بوومەلەرزەیە لە سنووری گەرمیانیش ھەستی پێ کراوە.

قەسری شیرین یەکێکە لە شارە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

دوو شەو لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر پارێزگای کرماشان و ھەرێمی کوردستانی ھەژاند، بەو ھۆیەوەش لە ھەرێمی کوردستان دوو کەس لە کەلار گیانیان لەدەست دا و 52 کەسیش بریندار بوون، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش زیاتر لە 800 بریندار بوون.









باسنیوز
Top