یەكەم خانمە دادوەری كورد لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر دەستبەكار دەبێت
بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان لە هەژماری فەرمی خۆیاندا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە كردووە و رایانگەیاندووە "بەناوی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانەوە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز دادوهر نیگار ئهحمهد محهمهد دەكەین، كە بۆ یەكەم جار وەكو یەكەم خانمان بۆ ئه نداميەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر پێشكەوت و یەكەم خانمیشە لەم پێگە دادوەرییە گرنگەدا".
ئەنجوومەنی خانمان بڕیاری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاندووە، ئاماژەشی بەوە داوە كە بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ چالاكییەكانی هەڵمەتی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان.
دادگای تێهەڵچوونەوە، دەستەیەكی دادوەریی باڵایە بۆ دادگاكانی یەك پارێزگا یان زیاتر، ئەم دادگایە سەرپەرشتی گشت دادگاكانی سەرەتایی دەكات، هەر كاتێك بڕیارێك لە دادگای بەرایی یاخود دادگاكانی تر دەربچێت لە دژی لایەنێك، ئەگەر هەستی كرد ئەم بڕیارەی دراوە، مافەكانی ئەوی نەداوە یاخود بڕیارێكی یاسایی نیە، ئەوا بۆی هەیە تانەی یاسایی لە بڕیارەكە بدات، بۆ ئەمەش دادگای تێهەڵچوونەوە هەڵدەستێ بەسەیركردنی بریارەكە، ئەگەر هاتوو بڕیارەكە لە جێی خۆی بوو و دروست و یاسایی بوو، ئەوا تانەكە ڕەت دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر خاوەن تانەكە لەسەر حەق بوو، ئەوا ئەو بڕیارەی لە دژی دراوە، ڕەت دەكاتەوە و پاشان داوا لە دادگا دەكاتەوە درێژە بەداواكە بدات، تاوەكو دادگا دەگاتە ئەنجامی باشتر و بڕیارێكی دادوەرانەتر.
bas news -
