دانیشتووانی پارێزگای سلێمانى به‌رمیلێك نه‌وتى دیكه‌یان پێدەدرێت
ئه‌كره‌م شه‌ریف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی بەسەر دانیشتووانی شاری سلێمانی بەرەوامە و له سنوورى شارۆچكه‌ى پێنجوێن و شاره‌دێكانى، دابه‌شكردنى نه‌وت ته‌واو بووه،ئێستا پڕۆسه‌ی دابەشکردنەکە گه‌یشتووەته شارۆچکەی قه‌ڵادزێ و دواتر لە شارۆچکەی ڕانیە دەستپێدەکات".
گوتیشى: "له داهاتوویەکی نزیكدا دابه‌شكردنى به‌رمیلى دووه‌مى نه‌وت سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ده‌گرێته‌وه و به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه دانراوه، هه‌وڵى ئه‌وه ده‌درێت له‌سه‌رەتای مانگى 12ى ئه‌مساڵ به خێرایی كۆتایی به دابه‌شكردنى به‌رمیلى دووه‌م بهێنرێت".
bas news -
