یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنی كوردی لە ناوچە كوردستانییەكاندا لە مەترسیدایە
ئەحمەد گەرمیانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، خوێندنی كوردی زۆر لاواز بووە و دۆخەكەی زۆر خراپە و مەترسیی جیددیی لەسەرە، بۆیە پێویستە ئاوڕێكی لێ بدرێتەوە، چونكە لەو ناوچانە كورد دەستەڵاتی نییە و ئاڵای كوردستان قەدەغەیە و پارتە كوردییەكانیش ناتوانن ھیچ كارێكی بۆ بكەن، بۆیە رۆژ بە رۆژ دۆخەكە بەرەو خراپتر دەچێت و ئەگەر پلانێك لەلایەن حكوومەتی ھەرێمەوە بۆ ئەو ناوچانە دانەنرێت، پرۆسەی خوێندن پەكی دەكەوێت".
گەرمیانی گوتیشی: "پێویستە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پلانێكی تۆكمە دابنێت بۆ خوێندنی كوردی لەو ناوچانەدا، ئەویش دەكرێت لە رێگەی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی لە وەزارەتی پەروەردە لە كابینەی نوێدا بێت، كە تایبەت بێ بەو ناوچانە، چونكە لە رێگەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە دەتواندرێت كێشەكانی خوێندنی كوردی ئاڕاستەی حكوومەت بكرێن، بۆ ئەوەی ئەوانیش ھەوڵی چارەكردنیان بدەن، ئەگەرنا مەترسییەكە لەسەر خوێندنی كورد بەردەوام دەبێت".
kdp -
