نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ژوورە بازرگانییەکانی تورکیا پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد
دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/11/2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای ژووره بازرگانییه‌كانی دیاربه‌كر، مێردین، ئۆرفا، وان، باتمان، شرنا‌خ و جزیرێ كرد.
له دیدارێكدا کە كونسولی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌سازیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا و ئاماده‌ییان بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان نیشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی، دووباره بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر په‌ره پێ ده‌ده‌ن و پێشنیاری كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی هه‌میشه‌ییی بازرگانییان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، سوپاسی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی توركیای كرد بۆ پاڵپشتییان له هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا و پشتگیریی خۆی بۆ فراوانتركردنی بازرگانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌ربڕی و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌کان له بواره‌كانی دیكه‌شدا به‌ره‌و پێشه‌وه بچن.
تاتوێكردنی دۆخی بازرگانی له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
