سبەی تۆمه‌تبارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "سبه‌ی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیانه ده‌بینه‌وه، كه به چه‌كی كیمیایی هاوكاریی ڕژێمی به‌عسیان كردووه، پێشبینیش ده‌كریت ئه‌وانه‌ی كه ناویان هاتووه وه‌ك سكاڵا له‌سه‌ركراو سبه‌ی چه‌ند كه‌سێكیان له به‌رده‌م دادگا ئاماده بن".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌م پڕۆسه‌یه گرنگه، چونكه له‌ڕووی مادییه‌وه قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ وارسی شه‌هیده‌كان وه‌رده‌گیرێته‌وه و له‌ڕووی مه‌عنه‌ویشه‌وه گرنگیی خۆی هه‌یه، چونكه ئه‌م دادگاییكردن و بانگهێشتكردنه‌ی تۆمه‌تباره‌كان بۆ به‌رده‌م دادگا له ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ورووژێنرێت".
ڕۆژی 13|3|2018 ، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌ڕێگه‌ی تیمێك له پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سكاڵای یاسایی له سه‌ر 25 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای بیانی تۆمار كرد، كه به پێدانی مه‌وادی كیمیایی هاوكاری ڕژیمی به‌عسیان كردبوو، ڕۆژی 23|5|2018 ، یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌و پرۆسه‌یه له دادگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕیوه چوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئاماده‌نه‌بوونی سكاڵا له‌سه‌ر تۆماركراوه‌كان، دادگای هه‌ڵه‌بجه بڕیاری دا بۆ ڕۆژی 27|11|2018 بۆ دوا خرا.
باسنيوز
