پەردە لەسەر پەیکەری شەھید عەتا محەمەد حاجی مەحموود لادەبردرێت

 پەردە لەسەر پەیکەری شەھید عەتا محەمەد حاجی مەحموود لادەبردرێت
لە ڕێوڕەسمێکدا یادی شەھیدبوونی عەتا محەمەد حاجی مەحموود دەکرێتەوە و پەردە لەسەر پەیکەرەکەی لادەبەردرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 26/11/2018، لە گوندی (گوڵەخانە)ی دەڤەری شارەزوور و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی، یادی شەھیدبوونی (عەتا مەحەمەد حاجی مەحموود) کوڕی محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکرێتەوە، بڕیار وایە ھەر ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا، پەردە لەسەر پەیکەری عەتا مەحەمەد حاجی مەحمود لاببردرێت.

عادل ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕايگەیاند: "شەھید عەتا، لەپێناو ئازادیی کوردستان گیانی خۆی بەخشیوە، ھەر لە سەرەتای شەڕی داعشەوە وەکوو پێشمەرگەیەکی قارەمان بەبێ دابڕان بەشداریی ھەموو شەڕەکانی تیرۆریستانی داعشی کردووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە ئازادکردنی تەللوەرد".

ئاماژەی بەوەش دا:" ئەمڕۆ لە ساڵیادی شەھیدبوونی عەتا مەحەمەد حاجی مەحموود، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، پەردە لەسەر پەیکەری شەھیدی سەرکردە عەتا محەمەد حاجی مەحموود لادەبردرێت".

عەتا مەحەمەد حاجی مەحموود، ساڵی 1979 لە دەڤەری پاڕەزانی شارۆچکەی شارباژێر لەدایک بووە، لەکاتی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش، شانبەشانی باوکی بەشداریی ھەموو شەڕەکانی کرد، ئێوارەی ڕۆژی 26/11/2014 عەتا مەحەمەد حاجی مەحموود لەشەڕێکی قارەمانانەدا لە تەللوەرد، شەھید کرا.











باسنيوز
Top