کەنەدا پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کرد
لە تویتەکەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارانیش خواستووە.
شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 6.2 بە پلەی ڕیشتەر لە چەند شارێکی وەک سەرپێڵزەهاو، قەسری شیرین، ئەزگلە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و قەزای خانەقین، کەلار و دەربەندیخان لە باشووری کوردستانی دا.
بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستان 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 54 کەسیش بریندار بوون، لە شارەکانی پارێزگای کرماشانیش هەتا ئێستا 770 کەس بریندار بوون، بەڵام هیچ کەس گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام خەسار و زیانێکی زۆری مادی بە هاووڵاتیان گەیشتووە.
باسنيوز
