لە 9 مانگدا 90 ژن خۆیان سوتاندووە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ھەرێمی كوردستان ئاماری 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوكردەوە و تێیدا ھاتووە، لەو ماوەیەدا 37 كوژراون و 54 ژنی دیكە خۆیان كوشتووە و 90 ژنیش خۆیان سوتاندووە و 87 ژنیش دەست درێژی سێكسیان كراوەتە سەر.
وەك لە ئامارەكەدا ئاماژەی پێكراوە، لە ماوەی 9 مانگدا 7 ھەزار و 192 سكاڵا لەلایەن ژنان دژی توندوتیژی بەرامبەریان تۆمار كراون.
ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لە شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان ھاوشێوەی وڵاتانی جیھان، ھەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژی ژنان راگەیەندرا.
k24-
