زه‌رده‌شت تۆفیق به‌گ: ده‌بێ ئەمەریکا كورد بكاته هاوپه‌یمانی ستراتێژیی خۆی
زه‌رده‌شت تۆفیق به‌گ، ڕاوێژكاری حزبی كۆمارییه‌كانی ئەمەریکا، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پێویسته حكوومه‌تی ئەمەریکا به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كورددا بچێته‌وه، وه‌ك هاوپه‌یمانێكی هه‌میشه‌یی و ستراتێژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌یری بكات، چۆنکە كورد له پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئەمەریکا هه‌میشه ڕاستگۆ بووه و له ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام حسێن و پاشان شه‌ڕی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، تا له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی داعش، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مەریكا وه‌ك هاوپه‌یمانی ستراتێژی له‌گه‌ڵ كوردستان مامه‌ڵه بكات".
تۆفیق به‌گ گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی هاوپه‌یمانه‌كانی ئەمەریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین، ئه‌وه ده‌بینین تەنیا كورده له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا هاتووه‌ته‌وه، به‌راوردێك له نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئەمەریکا له ناوچه‌كەدا بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌و وڵاتانه‌ی ئەمەریکا به هاوپه‌یمانییان ده‌زانێت، نموونه‌ی وڵاتانی سعوودیه و توركیا و چه‌ند وڵاتێكی كه لایان داوه له پێوه‌ندی و هاوپه‌یمانیی ئەمەریکا و چه‌ندین كێشه‌یان بۆ ئەمەریکا دروست كردووه، ئه‌وه ده‌توانین بڵێن ته‌نیا كورده کە دەکرێ ئەمەریکا وه‌ك هاوپه‌یمانی ڕاستگۆ ته‌ماشای بكات و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌بێت و كورد بكاته هاوپه‌یمانی ستراتێژیی خۆی".
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ توانای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ین ئه‌وه ده‌بینین پێشمه‌رگه توانای به‌رگری و هێرشبردنی هه‌یه و زۆر به‌توانایه له شكاندنی دوژمن‌دا، ئه‌و هێزه‌یه کە ئەمەریکا توانیویه‌تی له شه‌ڕی گرووپه تیرۆریستییه‌كاندا پشتی پێ ببه‌ستێت".
له‌باره‌ی پێوه‌ندیی مێژووییی ئەمەریکا و كوردستانه‌وه ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی حزبی كۆمارییه‌كانی ئەمەریکا بڕوای وایه، هه‌میشه كورد ویستوویه‌تی له ناوچه‌كەدا پێوه‌ندییەكی باش و ستراتێژیی له‌گه‌ڵ ئەمەریکا هه‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەمەریکا هاتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرجار كە كورده‌كان پێویستیان به هاوكاری و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هه‌بووه، ئەمەریکا هاوكاریی نه‌كردوون، نموونه‌ش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو كه حكوومه‌تی عێراق ناوچه كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی به هێزی سه‌ربازی داگیر كرد، ئەمەریکا پشتیوانیی له كورد نه‌كرد، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه بوو، چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئەمەریکاش گوتمان، ده‌بوو ئەمەریکا پشتیوانیی كوردی بكردایه، ته‌نانه‌ت پشتیوانیی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی بكردایه".
له شه‌ڕی داعش پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند، ناوبراو ده‌ڵێ: "ئه‌وه پێشمه‌رگه بوو ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند و ئه‌وه پێشمه‌رگه بوو كلیلی گرتنه‌وه‌ی مووسڵی دا به هێزەکانی عێراق، بۆیه ده‌بێ هه‌میشه ئەمەریکا هاوكاریی لۆجیستی و سه‌ربازی پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه بكات، داواش ده‌كه‌ین هاوكارییه‌كانیشی زیاد بكات، چونكه كاتێك پێشمه‌رگه داعشی شكاند له جیاتی ئەمەریکا و هه‌موو جیهان شه‌ڕی ده‌كرد".
له‌باره‌ی فراوانكردنی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ئەمەریکاوە، ناوبراو زیاتر ده‌ڵێ: "پێویسته كورد خۆی هه‌وڵ بدات پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا په‌ره پێ بدات و ئەمەریکاش ده‌بێ هاوكار بێت بۆ فراوانكردنی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان و ئەمەریکا
kdp-
