ناسر یووسف: داوای دوو پۆستی وەزاریی دیكەمان بۆ كورد كردووە
دوێنێ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی هەشت وەزارەتی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كۆ بووەوە، بەڵام نەتواندرا رێككەوتنیان لەسەر بكرێت و بۆ رۆژی دووشەممە دانیشتنەكە دوا خرا، ئەویش بە هۆی ناكۆكیی قوڵی نێوان هەردوو كوتلەی سائیروون و فەتح لەسەر كاندیدێك.
ناسر یووسف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرای عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پاردتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "بۆی هەیە دانیشتنی دابێ لەسەر پرسی یەكلاكردنەوەی ئەو ٨ وەزارەتە، رۆژی دووشەممەیش نەكرێت و بخرێتە سێشەممە".
سائیروون رازی نین بە كاندیدەكەی فەتح، كە فالح فەیازە، ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، نایشارێتەوە كە كوتلەی سائیروونی سەدر پێیان وایە فالح ناتوانێت لەو پۆستەدا خزمەت بە بارودۆخی عێراق بكات، بۆیە پێداگرن لەسەر ئەوەی فەتح كاندیدەكەیان بگۆڕن، لە بەرانبەریشدا فەتح پێداگرن لەسەر كاندیدەكەیان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ.
هۆكاری ئەو دواخستنەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشی، بۆ هەمان كێشە گێڕایەوە، ناسر بەردەوام بوو لە لێدوانەكەی و ئەوەیشی ئاشكرا كرد، كە عادل عەبدولمەهدی هەوڵی نێوانگیریی هەردوولا دەدات، تا بگەنە رێككەوتن و لە دانیشتنی دابێتدا كۆتایی بە یەكلاكردنەوەی ئەو هەشت پۆستە وەزارییە بێت، "سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش گوتی كۆبوونەوەی داهاتوومان بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستانە دەبێت".
یووسف، نایشارێتەوە لەو هەشت وەزارەتەی ماون، وەك فڕاكسیۆنی پارتی داوای دوو وەزارەتی دیكەیان كردووە و بە مافی كوردی دەزانن، وەك خۆیشی ئاماژەی پێ دا، گرینگ نییە هەردووكی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بن، كە بەپێی سەنگ و كورسییەكان بێت، پشكی ئەوانە، بەڵام هەمیشە پارتی لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا لە مافەكانی خۆیشی خۆش بووە، بەڵام لەو دوو وەزارەتە دەبێت وەزاراتێك بۆ پارتی بێت".
kdp-
