لە سلێمانی کەسێک بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا

 لە سلێمانی کەسێک بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کەسێک بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆی لە سنووری سلێمانی گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا و لەسەر ڕێگای دووکان - سلێمانی، نزیک دەرگای دووەمی فەرماندەیی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (سانگ یۆنگ) بەھۆی تیژڕەوی و کەشوھەواو و تەڕبوونی شەقامەکە وەرگەڕا".

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە، کە بەھۆی ئەو ڕووداوەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست داوە.










باسنيوز
Top