ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستانەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 25/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بە بڕیارێکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی عێراق ئەو منداڵانەی تازە لەدایک دەبن، پێویستە دوای سێ مانگ فۆرمی کارتی نیشتمانیان بو پڕ بکرێتەوە لەگەڵ بەڵگەنامەی لەدایکبوون (بیان ولادە) ئامادە بکرێت، بۆ مامەڵەی کارتی نیشتمانی، ھەروەھا دەبێت دایک و باوکی منداڵەکە مامەڵەی کارتی نیشتمانییان بۆ بکرێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پێداویستییەکانیش کردووە، کە بریتین لە:
ڕەگەزنامەی عێراقیی دایک و باوک (نسخەی أصلی)
پێناسی باری شارستانیی دایک و باوک (نسخەی أصلی)
کارتی زانیاریی سەرۆک خێزان (نسخەی أصلی)
