پەرلەمانتارێکی شیعە: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای لەناوبرد
سه‌لیم شه‌وقى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ، له‌سه‌ر لیستى حیكمه كه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ، بۆ(باس‌نیوز)گوتى: "سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى هه‌موو گرژى و ئاڵۆزییەکانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێرى له‌ناو برد، سەردانێکی پیرۆز بوو".
گوتیشی: "به‌پێى زانیارییەكانم هه‌وڵێك له‌ئارادایه حكوومه‌تى ناوه‌ند مادده‌ى 140 كارا بکاتەوە و ده‌ست به جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى بکات، وابڕیاریشە ئیداره‌ى پارێزگاى كه‌ركووك له نێوان پێكهاته‌كانى شاره‌كه به‌رێوەبچێت".
ئەو پەرلەمانتارەی شیعە ڕوونیشیکردەوە کە له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى یاسا و ده‌ستوور هێزى پێشمه‌رگه سه‌ر وه‌زارتى به‌رگرى عیراقه، عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه عیراقییەکان ده‌توانێت به هاوبه‌شى هێزه عێراقییەکان پێشمه‌رگه بگەڕێنێتەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
باس‌نیوز
