ده‌رهێنه‌رێكی ناودارى كورد ده‌ستگیر كرا

ده‌رهێنه‌رێكی ناودارى كورد ده‌ستگیر كرا
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا، دوێنێ هه‌ینی له‌ شارى دێرسیم له‌ باكوورى كوردستان، ده‌رهێنه‌رێكی كوردى به‌ناوبانگیان، ده‌ستگیر كرد.



كازم ئۆز، ده‌رهێنه‌رێكی كوردى به‌ناوبانگه‌ و پێشتر فیلمه‌كانى «زێڕ» و«باهووز»ى ده‌رهێناوه‌، به‌ هۆكارێكی نادیار، فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌ركرا.



جێی ئاماژه‌ پێدانه‌، كه‌ فیلمی «زێڕ» له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا له‌ سینه‌ماكانى هه‌رێمی كورستان و هه‌روه‌ها له‌ ئه‌سیناى پایته‌ختى یۆنان، نمایش كرا.
bas news-
Top