دەربەندیخان.. ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە ١٢ ئۆتۆمۆبێلی دیکەدا کێشا
.
ڕائید ڕێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و(24\11\2018)، بارهه‌ڵگرێك له تونێلی دهربهندخانەوە هاتووە، لەوێوە ئیستۆپی لە دەستداوە، کاتێک گەیشتووەتە نێو شار ، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و خۆی بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمۆبێلدا کێشاوە و لەنێو بازاڕ وەرگەڕاوە".
گوتیشی: "ئه‌و بارهه‌ڵگره خۆی كێشاوه به 12 ئۆتۆمۆبێل و به‌وهۆیه‌وه ئه‌و ئۆتۆمۆبیێلانه زیانی مادیی زۆریان پێگه‌شتووه ، دواتر لەبەردەم نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق وەرگەڕاوە".
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینێکی دیکەی ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەکە زامداربوونە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
bas news-
