دەربەندیخان.. ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە ١٢ ئۆتۆمۆبێلی دیکەدا کێشا

دەربەندیخان.. ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە ١٢ ئۆتۆمۆبێلی دیکەدا کێشا
ئەمشەو لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە ١٢ ئۆتۆمۆبێلی دیکەدا کێشا.

.

ڕائید ڕێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و(24\11\2018)، بارهه‌ڵگرێك له‌ تونێلی ده‌ربه‌ندخانەوە هاتووە، لەوێوە ئیستۆپی لە دەستداوە، کاتێک گەیشتووەتە نێو شار ، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه‌ و خۆی بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمۆبێلدا کێشاوە و لەنێو بازاڕ وەرگەڕاوە".



گوتیشی: "ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ 12 ئۆتۆمۆبێل و به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌و ئۆتۆمۆبیێلانه‌ زیانی مادیی زۆریان پێگه‌شتووه‌ ، دواتر لەبەردەم نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق وەرگەڕاوە".



بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینێکی دیکەی ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەکە زامداربوونە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
bas news-
Top