ببینه له‌سه‌ر گۆڕستانێكى ڕانیه چی دۆزراوه‌ته‌وه
محه‌مه‌د فازڵ، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئاگادار كراوینه‌وه له‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر پارچه حه‌پى به‌تاڵ كه كه‌ره‌سته‌ى دروستكردنى ماده‌ى هۆشبه‌ره، له‌گۆڕستانى بۆسكێنى نزیك شارى ڕانیه فڕێدراون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه حه‌په‌كان له قاوغه‌كه ده‌رهێندراون و هه‌ندێكیش له پارچه حه‌په‌كان سوتێندراو‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نازاندرێت بۆ چی مه‌به‌ستێك و له‌لایه‌ن كێیه‌وه ئه‌و كاره كراوه.
گوته‌بێژى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین باسى له‌وه‌شكرد، كه به‌دواداچوونیان ده‌ست پێكردووه و هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى تۆمه‌تبارانى ئه‌و كار ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بدرێن به‌یاسا.
bas news-
