لە ڕانیە دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كران
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "دوای تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ك دوو کەس دزییان لێ كردووە، هێزەكانمان توانیان دوو كەس لە ڕەگەزی نێر لە شارەدێی حاجیاوا دەستگیر بكەن".
گوتیشی، دوای دەستگیركردنیان، هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەند كراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێكردووە.
باسنيوز
