سەركردەیەكی پارتی: ژمارەیەکی زۆری کادیرانی یەکێتی و گۆڕان هاتنە ڕیزەكانمانەوە

 سەركردەیەكی پارتی: ژمارەیەکی زۆری کادیرانی یەکێتی و گۆڕان هاتنە ڕیزەكانمانەوە
ئەمڕۆ هەینی سەركردەیەكی پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد ژمارەیەكی زۆری كادیر و لایەنگرانی یەكێتی و گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی چوونەتە ڕیزەكانی پارتییەوە.


سەعید سەلیم بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند "ژمارەیەکی زۆری کادیر و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری وازیان لە حزبەکانیان ھێناوە و پەیوەندیان بەڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە".


گوتیشی "پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حزبێکە کە بەردەوام گەشەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێ و ڕۆژانە کادیری حزبەکانی دیکە پەیوەندی بەپارتیەوە دەکەن، چونکە خەڵکی باش دەزانن پارتی جگە لەوەی حزبێکی نیشتمانییە، ئامانجی سەرەکیشی ئەوەیە کە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات".


سەعید سەلیم بەرپرسی لقی چواری پارتی ئاماژەی بەوەش دا "پێگەی جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ڕۆژ بەڕۆژ گەشەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێ، چونکە بەردەوام خەڵکی پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتیەوە دەکەن، بۆیە ئەگەر لە پارێزگای سلێمانی، ساختەکاری لە دەنگی لایەنە سیاسییەکان نەکرێت، دەنگەکانمان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات".









باسنیوز
Top