کۆمسیۆن راگەیەندراوێک لەبارەی پوچەڵکردنەوەی دەنگەکانی وێستگەی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە

 کۆمسیۆن راگەیەندراوێک لەبارەی پوچەڵکردنەوەی دەنگەکانی وێستگەی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی رێگریکردن لە ساختەکاری بڵاو دەکاتەوە.


پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 28/9/2018 دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاندووە، رێگا بە وێنەگرتنی کارتی دەنگدان لەناو وێستگەی دەنگدان بە هیچ کەسێک نادرێ و ئەگەر لە هەر وێستگەیەکیش وێنەی کارتی دەنگدان بگیرێت، ئەوا دەنگەکانی ئەو وێستگەیە پوچەڵ دەکرێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، کۆمسیۆن ئاگاداری دەنگدەران و لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە، کە ”لە هەر بنکەیەک فشاری هاتنە ژوورەوەی زۆرەملێ بکرێت بۆ دەنگدان، ئەوە دەنگەکانی ئەو بنکەیە پوچەڵ دەکرێتەوە.


لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەنگ دەدەن.


رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.










باسنيوز
Top