چاودێریکی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان: هەندێک کەناڵ دەیانەوێت پڕۆسەکە ناشیرین بکەن
ڕیباز یوسف، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەوەی ئێمە تێبینیمان کردووە بەشێک لە کەناڵەکانی بە ناو ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت کێشە دروست بکەن، بەوەی گوایە لەلایەن کەسی دەنگدەر موبایل براوەتە ژوورەوە، بەڵام دەستبەجێ بەدواداچوونمان کرد و بۆمان دەرکەوت کە ئەو قسەیە دوورە لە ڕاستی و تەنیا دەیانەوێت بارودۆخەکە بشێوێنن و بە چاوێکی دوژمنکارانە تەماشای پڕۆسەکە دەکەن، بۆیە ئێمەش وردتر چاودێری بارودۆخەکە دەکەین".
باسنیوز
